کانونی یه‌که‌م 27, 2021 15:57 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت بایکۆتى حکومه‌تى نوێى عێراقى ڕاگه‌یاند

سەرۆکی ئیئتیلافی هێزەکانی دەوڵەت کۆتا بڕیارى خۆى له‌پاش بڕیاره‌که‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ئاشکراکردو جه‌ختیکرده‌وه‌، ئه‌وان بەشداریی لەپێکهێنانی حکومەتی نوێى عێراق ناکه‌ن.

 

عەممار حەکیم له‌تویتێکدا ئاشکرایکردوه‌، ئه‌وان لەسەر بنەمای باوەڕی قوڵیان بەیاساو دەستور، پابەندن بەبڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر ئەنجامەکان، "ئه‌مه‌ سەرەڕای تێبینی زۆرمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن".

له‌تویته‌رى خۆى حه‌کیم ده‌ڵێت:"پیرۆزبایی لەبراوەکانى هه‌ڵبژاردن دەکەین، هیوادارین ئەو ئەرکانە ڕاپەڕێنن کە دەکەوێتە سەرشانیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک‌و خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی کاراو ئەو لایەنانە کۆبکاتەوە کە دەیانەوێت تێیدا بەشداربن‌و ئامادەبن بەرپرسیارێتی گەلی عێراق هەڵبگرن".

عه‌ممار حه‌کیم ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئێمە هەڵوێستی خۆمان دوپاتدەکەینەوە کە بەشداریی لەحکومەتی نوێى عێراق ناکه‌ین".

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، لەسەر سکاڵای هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، دادگای فیدراڵی عێراق چەند دانیشتنێکی تایبەت بەدۆسیەی ساختەکاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداو ئەمڕۆ دوشەممەش دادگاکە، سکاڵاکەی هادی عامری ڕەتکردەوە.

سەرپەیڤ