ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ی داوای موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان دا نیه.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق یه‌کشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی فایه‌ق زێدان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری کۆبوه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێک گفتوگۆی کرد له‌وانه، دۆخی عێراق و پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، که موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کی دیاریکردوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق له‌باره‌ی داواکاری سه‌در بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه، "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که ده‌ست له‌کاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن وه‌ربدات، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه که په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه".
ئەنجومەنی دادوەری عێراق پێشنیازی هەموارکردنەوەی چەند ماددەیەکی دەستور دەکات و ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نه‌که "بەهەمان دوری لەگەڵ هەمو لایەنەکان وەستاوه".
10ی ئه‌م مانگه، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراق و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی ئەوەی پەرلەمان هەمو وادە دەستورییەکانی تێپەڕاند و نەیتوانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو هەڵبژێرێت، بۆیە داوا لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای فیدڕاڵی ده‌که‌م کە لە یەک هەفتەدا پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە".