کانونی یه‌که‌م 06, 2022 14:55 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لەگەڵ وەزیری کۆچبەرانی عێراق

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوە و گرنگیی هاریکاریی دوولایەنەیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «محەممەد کازم ئالی سادق» باڵوێزی ئێران لە عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ خاتوو «ئیڤان فایق جابرۆ» وەزیری کۆچبەرانی عێراق،وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی ھەڵبژێردرانەوەی دووبارەی وەک وەزیر، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ فراوانکردنی هاوکارییە دوو قۆڵییەکان لە حکومەتی نوێی عێراق دا ڕاگەیاند.

وەزیری کۆچبەرانی عێراق هەروەها هەوڵەکانی سەردار«قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و«ئەبومەهدی موهەندیس» جێگری سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی لە مەڕ بەرگریکردن لە گەلی عێراق بەتایبەت کەمینەکان لە دژی تاقمی تیرۆریستی داعش وەبیرهێنایەوەو، خۆشحاڵی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی.

باڵوێزی ئێران و وەزیری کۆچبەرانی عێراق بە پێداچوونەوە بە دۆسیە جێی سەرنجەکانی دوو وڵات، جەختی لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها ئاماژەی بە هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئاوارەکان کردو، پرسی بوونی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانی عێراق و کەڵکاژۆیی لە ناسناوی پەنابەری وروژاند و داوای لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق کرد کە بۆ چارەسەریی کێشەی بوونی تیرۆریستان لەو ناوچەیە هەنگاو ھەڵبگرێت.

سەرپەیڤ