زنجیرە درامایەک لەسەر کەسایەتیەکی کورد لە سنە بەرهەم دێ
ڕێوڕەسمی دەسپێکی قۆناغی پێش بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی " سنجرخان" شەوی پێنجشەممە بە ئامادە بونی پارێزگاری کوردستان، دەرهێنەر و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی فەرهەنگی لە " ماڵی کورد" بەڕێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارێزگاری کوردستان لە ئەو ڕێوڕەسمەدا بە وتنی ئەوەی کە کەسایەتییە ناودارەکانی کورد ئەبێ لە ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بناسرێن وتی: قۆناغی بەرهەمهێنانی زنجیرە درامای مێژووی سەنجەرخان پاڵەوانی نەتەوەیی و بەناوبانگی کوردستان بە هەوڵی کاربەدەستان دەستی بەکار کردووە و سەرجەم تێچووی پێویستی ئەو زنجیرە درامایە دابین دەکرێت و کێشەمان نیە بۆ دابین کردنی.
دەرهێنەری زنجیرە درامانی سەنجرخانیش لەو ڕێورەسمەدا وتی: بەرهەمهێنانی زنجیرەی سەنجەرخان دەتوانێت بەشێک لە مێژووی ئێران نمایشت بکات.
ماڵپەڕی ئاژانسی دەنگوباسی ئیرنا ی فارسی ش – کورتە راپۆرێکی لە بارەی دەسپێکی کاری وێنەگرتنی زنجیرە درامای سەنجەر خان بڵاو کردووەتەوە لە ژێر ناوی سەنجەر خانی وەزیری لە کوردستانەوە تا تێکڕای ئێران .
بە پێی ئەم راپۆرە ، پارێزگاری کوردستان ئێوارەی پێنجشەممە لە ئاھەنگی دەستپێکی بەرھەمھێنانی بەرایی ئەم زنجیرە درامایە گوتی : وەک ڕۆڵەی کوردستان رادەگەیەنم کەمترین ئەرک لە خزمەت کردن بە کوردستان ئامادە کردن و بەرھەمھێنانی ئەم جۆرە نتێوەرۆکە بە نرخانەیە .
نابراو بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دەبێ زیاتر لەوە سەرنجی بواری فەرھەنگ بدرێ ، گوتیشی : لە کەم کاریی ناساندنی کەسایەتی و ناودارانی فەرھەنگیی - ھونەریی و حەماسیی ، ھەموو بەرپرسان خەتابارن .
پارێزگاری کوردستان بە راگەیاندنی پشتگری کردنی ساز کرانی زنجیرە درامای بەنرخ و وەجی سەنجەرخانی وەزیری ، ئاماژەشی کردە ئامادەیی پارێزگاریی کوردستان بۆ سازکرانی زنجیرە درامای ئەمیر نیزامی گەڕووسی و مەستورەی ئەردەڵانیش و گوتی : چاوەڕوانی لە بەرسانی مێدیا ی نیشتمانیی دەکرێ لەم بارەوە ، نیگایەکی تایبەتیان بۆ کوردستان ھەبێ .
مورادنیا دواجار ھیوای خواست : دەسپێکی زنجیرە درامای سەنجەر خان رێخۆشکەری کاری گەورەتر بێت بۆ ناساندنی کولتور و فەرھەنگی نەتەوەی گەورەی کورد و خەڵکی کوردستان .