حوزه‌یران 01, 2020 13:59 Asia/Tehran
  • عەتا نەهایی چیرۆکنووسی کورد خەڵاتێکی ئەدەبیی بردەوە

فستیڤاڵی خەڵاتی مێهرەگان لە چەند بەش، لەوانە ئەدەبی و زانستی بەڕێوە چوو و براوەکانی هەر بەش ناسێندران.

 

بە پێی هەواڵێکی  ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ ١١ی جۆزەردان براوەکانی نۆزدەهەمین و بیستەمین خولی خەڵاتی ئەدەبیی مێهرەگانی ئەدەب دەست نیشانکران.

لە بەشی ڕۆمانی زمانی دایک ، رۆمانی  " گرەوی بەختی هەڵاڵە" لە نووسینی عەتا نەهایی وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەت هەڵبژێردرا و نیشانی مێهرەگانی ئەدەب، خەڵاتی نەختی و لەوحی ڕێزگرتنی بردەوە.

لێژنەی داوەران بە زۆرینەی دەنگ ڕۆمانی "گرەوی بەختی هەڵاڵە " لە نووسینی عەتا نەهایی کە لەلایەن" ڕەزا کەریم موجاور "وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاڤگەی ئەفرازەوە بڵاو بووەتەوە بە هۆی پڕ مانایی، ڕەنگ و بۆنی خۆجەیی، بەرگری لە مافی ژنان، دەرخستنی فەرهەنگ و نەریتی خێڵەکی و مۆدێرنیتەی ئەورووپی و ... وەکوو باشترین ڕۆمانی بەشی تایبەتی بیستەمین خولی خەڵاتی مێهرەگانی ئەدەبی هەڵبژارد  و خەڵاتی نەختیی، لەوحی ڕێزلێنان و نیشانی مێهرەگانی بردەوە.