حوزه‌یران 09, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • یانەی سلێمانی تیپی گۆڕەپان و مەیدان دروست دەکات

یانەی سلێمانی بەم نزیکانە بە سەڕپەرشتی «دکتۆر ئەحمەد بەهادین» فێرگەی گۆڕەپان و مەیدان دادەمەزرێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، ئیدارەی یانەی سلێمانی دوای چەند دانیشتنێک لەگەڵ «دکتۆر ئەحمەد بەهادین»، گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی تیپێکی تۆکمە و ژێرخانێکی بەهێز لە یاریی گۆڕەپان و مەیدان بۆ یانەکە دروست بکات.

لەگەڵ پەیوەندیکردنی «دکتۆر ئەحمەد بەھادین» بە یانەی سلێمانییەوە، حەوت یاریزان و پاڵەوانی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و عێراقیش هاتنە ڕیزی یانەی سلێمانیەوە، بەم نزیکانەش بە سەڕپەرشتی «دکتۆر ئەحمەد بەهادین» ، یانەی سلێمانی فێرگەی گۆڕەپان و مەیدان دادەمەزرێنێت.

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا و دوای تێپەڕاندنی دۆخی خراپی کورۆنا ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ستافی نوێ و یاریزانانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی سلێمانی پێشکەشی میدیاکان دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە،«دکتۆر ئەحمەد بەهادین» ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراقەو لە ماوەی ١٠ساڵی کارکردنی دا پلەی یەکەمی کچانی بۆ عێراق لەسەریەک بەدەستهێناوەو خاوەنی زۆرترین پاڵەوانە لە نێو کچان وکوڕان دا کە گەیاندوونی بە هەڵبژاردەی عێراق وڕیکۆردی کوردستان و عێراقیان شکاندووە.

سەرپەیڤ