ته‌مووز 01, 2020 16:33 Asia/Tehran
  • ئاگاداری نامەی ژمارە ١٨ی بنکەی ئێرانیی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزش

بنکەی ئێرانیی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزش ئاگاداری نامەی ژمارە ١٨ی خۆی لە بارەی چالاکییە وەرزشییەکان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،لە ئاگاداری نامەکەی بنکەی ئێرانیی بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وەرزش دا ھاتووە: بە سەرنجدانی ڕەوتی تەشەنە سەندنی نەخۆشیی کۆڤیدی _١٩ لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییەو ڕێژەی توشبووان و گیان لەدەست داوان لەم بارەیەوە، ئەم بنکەیە وێڕای وشداری دان بە ھۆگرانی وەرزش بە تایبەت بەرپرسانی بژاردەکانی تۆپی پێ، یانەکانی پێگەیاندنی جەستەو خاوەنانی مەلەوانگەکان، تەمادارە  بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی وەرشوانان و پێشگرتن بە ھەڵپەسێردرانی ھەمدیسانی یاری و شوێنە وەرزشییەکان، ئەم ئازیزانە بە سەرنجێکی زیاترەوە ھەوڵی ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بدەن.

ئاشکرایە، ھەتا ڕەوینەوەی یەکجاریی ئەم دیاردەیە، بە ھاریکاریی فەرمانگە گشتییەکانی وەرزش و لاوان و زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگاکان، چاودێریی بنکەکەمان لە سەر ڕاپەرێندرانی ڕێک و پێکی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەشێوەیەکی شێلگیرانە بەردەوام دەبێت.