ته‌مووز 01, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • ئەفسانەکەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لەوانەیە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا

رۆژنامەکانی ئیسپانیا وایان بڵاوکردووەتەوە کە،یەکێک لە پاڵێوراوەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەتەمایە «دییەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا»ی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرژەنتین بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی «مارکا»ی ئیسپانیا ،گوایە رێکەوتنێک هەیە لەگەڵ «مارادۆنادا» بۆ ئەوەی لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٠ی قەتەر ئەرکی راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەستۆ بگرێت.

«ئەنتۆنیۆ تۆرێس» کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، دەیەوێت لە کاتی بەدەستهێنانی ئەو پۆستەدا «مارادۆنا»ی تەمەن 58 ساڵ بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەکەی.

راپۆرتەکان باس لەوەش دەکەن کە «تۆرێس» هاندەرێکی سەرسەختی «مارادۆنا»یە و لە سێ حەوتەی رابردودا لەگەڵ پارێزەرەکەی ئەو راهێنەرە ئەرژەنتینیە کۆبووەتەوە و گرێبەستی دو ساڵی لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئەنجام داوە، کە ئەگەر بێت و ببێتە سەرۆک بۆ دو ساڵ «مارادۆنا» دەکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ئامانجی سەرەکی «تۆرێس» لەم رێککەوتنە ئەوەیە کە «مارادۆنا» بۆ یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٠ی قەتەر ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەڕێوەببات.

بڕیاربوو هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە١٧ی مانگی هەشت ئەنجام بدرێت، بەڵام لەسەر داوای دادگای وەرزشی ئەو وڵاتە هەڵبژاردنەکان دواخراون. 

سەرپەیڤ