ته‌مووز 01, 2020 17:07 Asia/Tehran
  • «یونس مەحمود» ده‌بێته‌ ڕاوێژکاری «عەدنان دەرجال» وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق

«یونس مەحمود»، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق دەبێتە راوێژکاری «عەدنان دەرجال»ی وەزیری وەرزش و لاوانی وڵاتەکەی.

چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ لە عێراق وایان بڵا کردووەتەوە کە «عەدنان دەرجال» وەزیری وەرزش ماوەیەک پێش ئێستا داوای لە «یونس مەحمود» کردووە کە وەکو راوێژکار دەستبەکار ببێت و ئەویش داواکەی پەسەند کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی پۆستەکەی وەر دەگرێت و  دەست بەکاردەبێت.

«یونس مەحمود» لە کاتێکدا بریارە ئەم پۆستە وەربگرێت کە باس لەوە دەکرا بەنیازە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کاندید بکات کە  لە مانگی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی بۆ دەکرێت.

هەرچەند پێشتر «یونس مەحمود» رایگەیاندبوو لە بەر «ئەحمە رازی» خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کاندید ناکات، بەلام دوای گیان لە دەستدانی ئەستێرەکەی پێشووی هەلبژاردەی عێراق جارێکی تر دەنگۆی وەرگرتنی ئەم پۆستە بلاوکراوەتەوە.

سەرپەیڤ