شاعیر و ئەدیبێکی دیاری کورد لە کەرکوک، دوای توشبونی بە کۆرۆنا گیانی سپارد
تهمووز 02, 2020 12:46 Asia/Tehran
یەکێک لە شاعیر و ئەدیبە کوردەکانی شاری کەرکوک، دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی سپارد.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، ئەمڕۆ پێنج شەممە میدیاکانی ناو شاری کەرکوک و ناوخۆی عێراق بە گشتی باسی کۆچی دوایی ئەدیب و وتارێژێکی کوردیان کردووە.
ئەم میدیاگەلە رایانگەیاندووە، «شێخ حسێن عومەر بەرزنجی»، شاعیر، ئەدیب و وتاربێژی دیاری کورد لە شاری کەرکوک دوای تووش بوونی بە نەخۆشیی کۆرۆنا ،کۆچی دوایی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، «حسێن بەرزنجی» بانگبێژی مزگەوتی «سەید نورەدین » بووە لە شاری کەرکوک و بەهۆی توندی نیشانەکانی کۆرۆنا لەسەری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گیانی سپاردوە.
«حسێن عومەر بەرزنجی»، تەمەنی 78 ساڵ بووە و وەک کەسایەتییەکی دیاری شاری کەرکوک ناوی دەبردرێت و لە دامەزرێنەرانی یەکێتی ئەدیبانی کورد لەو شارەدا بووە.