ته‌مووز 03, 2020 16:20 Asia/Tehran
  • مەھدەوی کیا لە ڕیزی گۆڵکارە ھەڵکەوتەکانی جیھاندایە

مەھدی مەھدەوی کیا لە ڕاوەرگرتنێکی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا چووە ڕیزی گۆڵکارەکانی موندیاڵی ساڵی ١٩٩٨.

 کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا«AFC» لە بەشی دووھەمی ڕاوەرگرتنی باشترین گۆڵی مێژووی تیمەکانی ئاسیایی بەشداری موندیاڵەکانی ئێستای تۆپی پێ ، گۆڵەکەی «مەھدی مەھدەوی کیا»ی کە لە موندیاڵی ١٩٩٨ی فەرەنسا لە ئەمریکای وەشاند  وەبیر ھێنایەوەو ڕایگەیاند: «مەھدەوی کیا» بۆ وەرگرتنی سێ خاڵ لە بەرامبەر ئەمریکادا لە خولەکی ٨٣ دا توانی بەوپەڕی لێھاتووییەوە تۆپەکەی ئاراستەی دەروازەی تیمەکەی خەنیمی بکات و سەرکەوتن تۆمار کات.

«مەھدەوی کیا» لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٩ ھەتا ٢٠٠٧ لە تیمی ھامبورگ دا ئامادە بووەو ٢٠٨ جار بۆ ئەم تیمە چووەتە مەیدانەوەو ٢٨ گۆڵی بۆ نەخشاندووە.

کاپیتانی پێشووتری پێرسپۆلیس و تیمی نیشتیمانیی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣ وەک باشترین یاریزانی  ئەو ساڵەی ئاسیا ھەڵبژێردرا.