ته‌مووز 04, 2020 13:30 Asia/Tehran
  • وریا غەفووری کۆرۆنای گرتووە

وریا غەفووری یاریزان و کەپتانی تۆپی پێی یانەی ئێستقلالی تاران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای وریا غەفووری یاریزانی کوردی یانەی تۆپی پێ ئێستقلالی تاران پۆزەتیڤ بووە.

لە گەڵ وریا غەفووری حەوت کەسی دیکەش تێستی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ بووە.

ئیستا وریا لە کەرەنتین دایە و باری تەندروستی جێگیرە.