سەرۆکی لێژنەی ئولەمپیک: پاسکیل سواری واوەتر لە کێبەرکێیەکە
«سالحیی ئەمیری» سەرۆکی لێژنەی ئولەمپیک ڕایگەیاند: پاسکیل سواری واوەتر لە کێبەرکێیەکی ئاسیایی و جیھانی بووەو لە ئێستاش دا گرێدراوی بەشێک لە ژیانی خەڵکیشە.
«سەیید ڕەزا سالحیی ئەمیری» ڕۆژی یەکشەممە لە کاتی سەردانی بۆ فیدراسیۆنی پاسکیل سواری لە شوێنی باریگەی ئازادیی تاران، وتی: ئەم فیدراسیۆنە پێویستی بە بەرنامەداڕشتنێکی تازەیە ھەتا بچێتەنێو کەشێکی تازەوە.
ناوبراو وتیشی: پاسکیل سواری بنەماڵەیەکی گەورەی ھەبووەو واوەتر لە پاڵەوانەتییە، چونکو خەڵک بە جۆرێک لەگەڵی دا دەژین و ئەمەش دەبێ لە ھەموواندا لە ڕووی تەندوستییەوە ھێزمەند بکرێت.
سەرۆکی لێژنەی ئولەمپیک وتیشی: کەرەستەو تفاق لەو بابەتە ھەرە گرینگانەی فیدراسیۆنەکەیەو دەبێ نۆژەن بکرێتەوە ھەتا وەرزشوانان بەشداریی مەیدانی کێبەرکێکان بکەن.
«ساڵحیی ئەمیری» جەختی لەوەش کردەوە: ئەم بوارەی وەرزش پشکی لە ئۆلەمپیکی تۆکیۆدا ھەیە، ڕاستە لە جاکارتا بەختی نەیھێنا، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە یارییەکانی ئاسیایی ٢٠٢٢ دەدرەوشێتەوە.