ته‌مووز 07, 2020 13:49 Asia/Tehran
  • سەرۆکی بارشەلۆنە: لیۆنێل میسی ھەر لێرە خانەنشین دەکرێت

«ژۆزێپ ماریا بارتۆمێئۆ» سەرۆکی یانەی بارشەلۆنە دەڵێت: لیۆنێل میسی پیشەو ژیانی تۆپی پێی خۆی لە بارشەلۆنە کۆتایی پێ دێنێ.

«ژۆزێپ ماریا بارتۆمێئۆ» سەرۆکی یانەی بارشەلۆنە ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە لەم دواییەدا بڵاو بوونەتەوەو باس لەوە دەکەن کە گوایە میسی نایەوێت لە بارشەلۆنە بمێنێتەوە.

سەرۆکی یانەی بارشەلۆنە بە کەناڵی «مۆڤی ستار»ی ئسپانیای وتووە: ئێمە وتووێژی زۆر لەگەڵ یاریزانەکان دەکەین، بەڵام لە بارەی میسییەوە بۆخۆی پێی وتووین کە دەیھەوێ بمێنێتەوە، دیارە ئێمەش پێمان خۆشە زیاتر لە بوونی لە تیمەکەماندا چێژ وەرگرین.

گرێبەستەکەی واوەئەستێرەی ٣٣ ساڵانی ئەرژەنتین لە ساڵی ٢٠٢١ دا کۆتای پێ دێ. دواجارێک کە میسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارشەلۆنە درێژکردەوە بڕگەیەکی تیادا ڕەچاو کرد کە بە گوێرەیەوە لە کۆتایی ھەر وەرزێکدا کە پێی خۆش بێ، بۆی ھەیە یانەکە بەجێ بێڵێ.

بارشەلۆنە تاکە یانەیەکە کە میسی بەشێوەی پیشەیی یاریی تیادا کردووە.