ته‌مووز 08, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • فیلیمی ئێرانیی «یەلدا» خەڵاتی باشترین سیناریۆی کۆڕەجێژنی «سوفیە»ی بردەوە

کۆڕی داوەرانی بیست و چوارەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی «سوفیە»ی بۆڵگاریا، خەڵاتی میدالیای تایبەتیی باشترین سیناریۆی دایە فیلیمی ئێرانیی «یەلدا».

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، فیلیمی ئێرانیی «یەلدا» لە نووسین و دەرھێنانی «مەسعود بەخشی»یە.

کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی «سوفیە»ی بۆڵگاریا، ئەمساڵ بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە برا.

بڵاوبوونەوەی فیلیمی ئێرانیی «یەلدا» لە سینامە سەرکراوەکانی سەرتاسەری بۆلگاریا لە ٢٥ی ژوئەنەوە دەستی پێ کراو ھەتا ١٩ی ژوئیە بەردەوامە.

چیرۆکی ئەم فیلیمە لە بارەی ئافرەتێکی گەنجە کە لە بەر کوشتنی مێردەکەی سزای مردنی بەسەردا سەپێندراوە. ئینجا لە شەوی یەلدا واتە درێژترین شەوی ساڵدا دەبرێتە ئستۆدیۆیەکی تەلەفزیۆنی ھەتا لە لایەن تاقانەی کوژراوەکەوە لێی خۆش بن، کەچی ھێندێک ڕووداو لە بەر کامێراو لە پشت کامێرا ھەردووک ئافرەتە گەنجەکە تووشی ئالنگارییەکی بەبڕشتانە دەکات لە بارەی بڕیاردانەوە.