ته‌مووز 09, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • بالۆتێلی روو لەیانەیەکی عەرەبی دەکات

«ماریۆ بالوتیللی» یاریزانی ئیتالی روو لەیانەیەکی عەرەبی دەکات.

سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن، کە «ماریۆ بالوتیللی» یاریزانی ئیتالی روو لەیانەیەکی عەرەبی دەکات.

سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن، کە بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ئیتالییە دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی «"شارقە»ی ئیماراتی کردووە.

پێگەی "سپۆرت پریس 24"ی ئیتالی وای بڵاو کردووەتەوە کە، لەم هاوینە بالۆتێللی روو لەیانە ئیماراتییەکە دەکات‌و بەم نزیکانەش گرێبەست واژۆ دەکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە، پێشتر یانەی «گاڵاتەسەرا»ی تورکیش پەیوەندی بە بالۆتێللییەوە کردبوو بۆ ڕاکێشانی بەرەو خۆی.