ته‌مووز 09, 2020 17:31 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی «خادمولشەریعە» لە بەرامبەر خەنیمە ئەمریکییەکەی لە کێبەرکێی شەترەنج دا

« سارا سادات خادمولشەریعە» لە کێبەرکێی خەڵاتی گەورەی شەترەنجی خێرای «ئافرەتانی فیدە» بە سەر شەترەنجکارە ئەمریکییەکەی خەنیمی دا سەرکەوت.

قۆناغی سێھەمی کێبەرکێی خەڵاتی گەورەی شەترەنجی خێرای «ئافرەتانی فیدە» بە میوانداریی ماڵپەڕی « چێس دات کام» ئەمڕۆ بەڕێوە براو تیای دا « سارا سادات خادمولشەریعە» توانی بە دەرەنجامی حەوت بە شەش بە سەر «ئیرینا گراش»ی ئەمریکی دا سەرکەوێت.

خاتوونی شەترەنجکاری ئێران لە قۆناغەکەی پێشووی ئەم کێبەرکێیەش توانی بووی ئەم خەنیمە ئەمریکییەی لە سەر ڕێگای لادات.

« سارا سادات خادمولشەریعە» بە سەرکەوتن بە سەر نوێنەرەکەی ئەمریکا لە ئێستادا بووەتە خەنیمی « جو ونجون» لە وڵاتی چینەوە.