ته‌مووز 10, 2020 12:32 Asia/Tehran
  • نوێنەرەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی ئۆنلاینی شەترەنج دا بوو بە جێگری پاڵەوان

نوێنەری ئێران لە شەشەمین خولی «گرەندپێری»ی ئۆنلاینی شەترەنج دا پلەی جێگری پاڵەوانی مسۆگەرکرد.

شەشەمین خولی «گرەندپێری»ی ئۆنلاینی شەترەنج بە ئامادە بوونی ٨٧٩ شەترەنجکار بەڕێوە برا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، لەم کێبەرکێیانەدا کە شەترەنجکارانی ناوداری جیھان تیای دا بەشدار بوون، «موحەممەد ئەمین تەباتەبایی» شەترەنجکاری ١٩ ساڵانی ئێرانی توانی بگاتە فیناڵی کێبەرکێکان و لە دیداری کۆتاییش دا بەرەوڕووی « ھیکارو ناکامورا» بێتەوە.

«ناکامورا» لە بەشی بەلەزدا بە ڕیتینگی ٢٩٠٠ ، لە پلەی یەمەی جیھاندایە.

«تەباتەبایی» لە دیداری لەگەڵ «ناکامورا» لە بەر لەکیس دانی زەمەن ھەر بە پلەی جێگری پاڵەوان وازی ھێنا.

«ھیکارو ناکامورا» کەسی یەکەمی شەشەمین خولی «گرەندپێری»ی ئۆنلاینی شەترەنج، ھەزار دۆلارو شەترەنجکارەکەی ئێرانیش ٥٠٠ دۆلاریان وەک خەڵات وەرگرت.