یانه‌ی «ئینته‌رمیلان» و یانه‌ی «هێلاس ڤیرۆنا» یارییەکەیان بە یەکسان کۆتایی پێ ھێنا
یانه‌ی «ئینته‌رمیلان» له دوا خوله‌که‌کاندا له لایه‌ن یانه‌ی «هێلاس ڤیرۆنا»وه گۆڵی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ر تۆمار کرایه‌وه‌و به دوو گۆڵ یه‌کسان بوون .
له یارییه‌کانی حەوتەی ٣١ خولی یانه‌کانی ئیتاڵیا یانه‌ی «ئینته‌رمیلان» بووه میوانی «هێلاس ڤیرۆنا» .
له گه‌ڵ ده‌سپێکی یارییه‌که وله‌خوله‌کی دوو «لازۆڤیج» گۆڵێکی بۆ «ئینته‌رمیلان» تۆمارکردو تایمی یه‌که‌م به‌و تاکه گۆڵه کۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌کی ٤٩ «کاندرێڤا» گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمارکردو وله‌خوله‌کی ٥٥ یشدا «دیمارکۆ» به هه‌ڵه گۆڵی دووه‌می بۆ «ئینته‌ر»زیاد کرد ، خەریک بوو یارییه‌که به‌م ئه‌نجامه کۆتایی بێت کە له‌خوله‌کی ٨٦ دا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا گۆڵی به‌رامبه‌ریان له ڕێگه‌ی «فیلۆس»ەوه تۆمارکرد .
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌کانی «ئینته‌ر» بووه ٦٥خاڵ و له ئێستادا لە پله‌ی چوارەمدایه‌و و«هێلاس ڤیرۆنا»ش به ٤٣ خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.