وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا
ته‌مووز 11, 2020 10:58 Asia/Tehran
وه‌رزشکارێکی دیاری کوردستان گیانی له‌ده‌ستدا
حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، سکرتێری یانه‌ی کفری تایبه‌ت به PUKmedia رایگه‌یاند: "عه‌بدول وه‌هاب عه‌باس " جێگری سه‌رۆکی یانه‌ی کفری پاش مانه‌وه‌ی دوو سه‌عات له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا .
سکرتێری یانه‌ی کفری وتیشی ، پێش گیان له‌ده‌ستدانی جێگری سه‌رۆکی یانه‌که تووشی گرانه‌تای بووه به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجامی پشکنینه‌کانی ده‌رنه‌که‌وتووه به کۆرۆنا بووه یان گیان له‌ده‌ستدان بووه به هۆی نه‌خۆشی تره‌وه .
عه‌بدولوه‌هاب عه‌باس وه‌رزشکارێکی دیاری ناوچه‌ی گه‌رمیان بووه‌و ماوه‌ی ٢٠ ساڵ زیاتره له یانه‌ی کفری بووه‌و وه‌ک یاریزان و دواتر جێگری سه‌رۆکی یانه‌و سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌که بووه .