ته‌مووز 12, 2020 09:10 Asia/Tehran
  • پێشبڕکێ بەراییەکانی تۆپی پێی ژێر 23 ساڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا دواکەوت

بە بڕیاری ئەی ئێف سی ، پێشبڕکێ بەراییەکانی تۆپی پێی ژێر 23 ساڵی پاڵەوانەتیی ئاسیا دواکەوت.

کۆنفدراسیونی تۆپی پێی ئاسیا یاریە بەراییەکانی تۆپی پێی پاڵەوانەتیی ئاسیای تا ئوکتوبری 2021 دواخست . 

ئەم یاریانە بڕیار بوو ھاوینی ساڵی داھاتوو بەڕێوەچێ بەڵام لەبەر دواکەوتنی ئۆلەمپیک و ئامادەبوونی چوار تیمی ئاسیایی لەم پێشبڕکێیانە ، ئەی ئێف سی ناچار بوو رێکەوتی بەڕێوەچوونی یاریەکان بگۆڕێ . 

 بەمجۆرە لەوانەیە بەروارێکی نوێ بۆ تیر و پشکی ئەم یاریانە دیاری بکرێت . 

قۆناغی بەرایی لە ناوچە جیاجیاکان لەوان رۆژھەڵات ، باشوور ، باشووری رۆژھەڵات ، رۆژاوا و ئاسیای ناوەندی و باشوور بەڕێوەدەچێ .