نەیمار ناتوانێ بگەڕێتەوە بارسەلۆنا
نه‌یمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى و یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى هیواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ یانه‌ى بارسه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له وه‌رزى گواستنه‌وه‌ى ئه‌مساڵدا له‌ده‌ستداوه، چونکه یانه ئیسپانییه‌که ناتوانێت بڕی پاره‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی بدات.
رۆژنامه‌ى "مارکا"ى ئیسپانى بڵاویکردوه‌ته‌وه، یانه‌ى بارسه‌لۆنه تواناى ماددى نییه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى نه‌یمار، که تا ساڵى 2022 گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پاریس سانژێرمان ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، به‌هۆى کێشه‌ى داراییه‌وه یانه که‌ته‌لۆنیه‌که ناچاربووه له‌به‌رده‌م ده‌زگاکانى راگه‌یاندن ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت، که ده‌رگاى گواستنه‌وه‌ى یاریزان له بازاڕی هاوینه‌ى ئه‌مساڵدا داده‌خات.
به‌پێى زانیارییه‌کان، بارسه‌لۆنه ناتوانێت نه‌یمار بگوازێته‌وه و ریاڵ مه‌دریدیش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌که‌ش دڵنیابووه‌ته‌وه له‌وه‌ى وه‌رزى داهاتوو به فانیلەی یانه پاریسییه‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێته‌وه، ئیداره‌ى یانه‌که‌ش نایانه‌وێت ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌که بفرۆشن و ده‌یانه‌وێت گرێبه‌سته‌که‌ى ئه‌و و کیلیان مباپێ-ش درێژبکه‌نه‌وه.