گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی ئێران بەرەو بەلژیک کەوتە ڕێ
تهمووز 13, 2020 08:30 Asia/Tehran
عەلیڕەزا بەیرانوەند بۆ ئامادەبوون لە پرۆڤەکانی یانەی ئانتۆرپی بەلژیک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەرەو ئەو وڵاتە کەوڕێ.
گرێبەستی بەیرانوەند و یانەی پێرسپۆلیس 11 ی پوشپەڕ کۆتایی پێهات تا ئەو بە فەرمیی وەک یاریزانی یانەی ئانتۆرپ سەری بکرێ .
سەفەری بەیرانوەند بۆ بەلژێک کێشەی زۆری لەگەڵدا بوو و تەنانەت دوو جار لە فڕۆکەخانەوە گەڕایەوە ماڵ بەڵام سەرەنجام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ گۆڵپارێزی ژمارە یەکی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرەو بەلژیک کەوتەڕێ .
عەلیڕەزا بەیرانوەند چوار ساڵە لە یانەی پێرسپۆلیسدا گۆڵپارێزە و لە چەندین پاڵەوانەتی و لیگی پاڵەوانانی ئاسیادا ئامادە بووە.