ته‌مووز 14, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • دوو برای سنەیی بوون بە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تێنیسی سەر مێزی ئێران

سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنیسی سەر مێزی ئێران لە دوو فەرمانی جودادا «جەمیل و مێدیا لوتفوڵڵا نەسەب»ی وەکوو سەرڕاهێنەر و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانیی تێنیسی سەر مێزی ئاستی تەمەنی گەورەساڵانی وڵات دەستنیشان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میھر،ڕۆژی ڕابردوو «عەلی قارداشی» سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنیسی سەر مێزی ئێران بە دەرکردنی  دوو فەرمانی جودا کادیری هەڵبژاردەی نیشتیمانیی لە ئاست تەمەنی جیاوازدا دەستنیشان کرد.

بەم پێیە، «جەمیل لوتفوڵڵا نەسەب»ی ڕاهێنەری توانای پارێزگای کوردستان کە پیشتریش سەرڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی گەورەساڵانی لەئەستۆ بوو بە فەرمانێک دیسان لە پۆستەکەی خۆی مایەوە.

هەروەرها «مێدیا لوتفوڵڵا نەسەب»یش لە ڕاهێنەرە گەنج و داهاتوودارەکانی کوردستانی ئێران بە فەرمانی سەرۆکی فیدراسیۆن وەکوو ڕاهێنەری هەلبژاردەی نیشتیمانی دەستنیشان کرا.

بنەماڵەی «لوتفوڵڵا نەسەب»ی ساڵەهایە کە لە بواری تێنیسی سەر مێزی پارێزگای کوردستان خۆیان نواندووە و بەردەوام لە بواری نیشتیمانی و نێودەوڵەتی دا هۆی شانازی بوونە.