دیاری کرانی مەرجی بڕوانامەو ھەڕەشەی ئه‌ستێره‌ىەکی پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق
«یونس مه‌حموود»ى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق لەپاش مەرج دیاری کردنی لیژنه‌ى کاربه‌رێکه‌رى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ى په‌نا بردنه به‌ر یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهان ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق یونس مه‌حموودى ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە مەرجی دیاری کردنی بەرپرسانی تۆپی پێی وڵاتەکەی هه‌ڕه‌شه‌ى ئەوەیان لێ دەکات کە په‌نا دەباتە بەر یه‌کێتیی تۆپى پێى جیهان .
پاش ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى کاربه‌رێکه‌رى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق ئاماده‌کارى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى داهاتووى یه‌کێتیی تۆپى پێى عێراق بڵاوکرده‌وه‌و مه‌رجى بروانامه‌ى کرده پێوه‌ر بۆ سه‌رۆکایه‌تى ؛ «یونس مه‌حموود»ی ئه‌ستێره‌ى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش هه‌ره‌شه‌ى سکاڵا ده‌کات له لیژنه بۆ یه‌کێتیى تۆپى پێى جیهان .
جێگای ئاماژەیە ئەم ئه‌ستێرهیەی پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق که بروانامه‌ى زانکۆى نییه لە ئێستادا جێگاوشوێنی داھاتووی لە مەترسی دا دەبینێ کە بە دڵنیاییەوە نەبوونی بڕوانامە کار ده‌کاته سه‌ر خۆ کاندیدکردنى بۆ سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق و ته‌نیا ده‌توانێت خۆى بۆ ئه‌ندامێتى هه‌ڵبژێرێت .