ئاب 02, 2020 17:02 Asia/Tehran
  • شاری خامۆش دووهەمین کۆنسێرتی ئۆنڵاینی کەیهان کەڵهوڕ

کەیهان کەڵهوڕ ژەنیاری ناسراوی کوردی ئێرانی ڕۆژی دووشەممە 13ی گەلاوێژی 1399 دووهەمین کۆنسێرتی ئۆنڵاینی لە شاری ئێسفەهان بەڕێوەدەبات.

 

 

 کەڵهوڕ هونەرمەندی ناوداری خەڵکی کرماشان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند دووهەمین کۆنسێرتی ئۆنڵاینی لە ئێسفەهان پێشکەش دەکات.

کەڵهوڕ 1ی جۆزەردانی 1399 بە تەکنەوازیی سێ تار چووە سەر ستەیج و کۆنسێرتی ئۆنڵاین بەڕێوە برد.

لەم دوایانەدا گۆڤاری "سانگ لاینز"ی بەریتانیا کەیهان کەڵهوڕی لە ڕیزی ٢٠ گرینگترین هونەرمەندان لە ئاستی جیهان دانا.

کەیهان کەڵهوڕ لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر هونەرمەند لە کەلتووری جیاواز، هاوکاریی کردووە.

کەیهان کەڵهوڕ ژەنیار و موزیسیەنی بەناوبانگی کورد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و لە تەمەنی پێنج ساڵی هۆگری مۆسیقا دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقا و ژەنیاریی کەمانچە خاوەنی نازناوەی تایبەتە و لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییەکان لە ئاستی جیهاندا چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە.

ئەو هونەرمەندە جیا لەوەی ژەنیاری ئامێری تەمبوورە و سێ تارە، لە ژەنینی ئامێری کەمانچە شێواز و ستایلی تایبەت بە خۆی هەیە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو ئامێرە مووسیقاییە کردووه.

ساڵی ٢٠١٧ کۆمیتەی نێونەتەوەیی ئاسەواری نابەدیی یونێسکۆ کەمانچەی هونەرمەند کەیهان کەڵهوڕی وەکوو میراتێکی جیهانیی تۆمار کرد.