ئاب 04, 2020 16:12 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی پیشاندرانی فیلیمێکی ھاوپەیوەند بە تیپی تۆپی پێی «ئیستیقلال»

پیشاندرانی ئۆنلاینی فیلیمی «شین بە ڕەنگی ئاسمان» لە دەرھێنانی «ئەمیر ڕەفیعی» لە ئەمشەوەوە «چواردەی گەلاوێژ» دەست پێ دەکات.

بەڵگەفیلمی «بە ڕەنگی ئاسمان» ئاوڕدتنەوەیەکە لە مێژووی یانەی «ئیستیقلال»ی ئێڕان لە کاتی دامەزرانیەوە ھەتا ئەمڕۆ، یانەیەک کە لە ساڵی ١٣٢٤ی کۆچیی ھەتاوی بە ناوی پاسکیل سوارانەوە دامەزرا. لە ساڵی ١٣٢٨ ناوەکەی گۆڕا بۆ تاج و لە ساڵی ١٣٥٨ شەوە ھەتا ئێستا ناوی «ئیستیقلال»ە.

پیشاندرانی ئۆنلاینی ئەم بەڵگەفیلمە لە دەرھێنانی ئەمیر ڕەفیعی لە ئەمشەو ١٤ی گەلاوێژەوە کاتژمێر ٨ی دەست پێ دەکات.

لەم بەڵگەفیلمەدا کە خوالێخۆشبوو خەشایار ئەڵوەند دەقەکەی نووسیوە، ھومایونی ئیرسادی، مەھناز ئەفشار، سیامەک ئەنساری، فەرھاد ئەسڵانی، حەمیدڕەزا ئازەرەنگ، بابەک حەمیدیان و ڕەزا یەزدانی بەشدارن.

ھۆگران دەتوانن بۆ سەیرکردنی یاسایی ئەم بەرھەمە پلەتفۆرم و ماڵپەڕەکانی ژێر چاودێریی «ساترا، ئاپرا، ھابینا، فیلم نێت، ئایۆ، ئانتێن، پیشتازموڤی و چارخونە بەکار بێنن.