دوو کورد بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ھەڵدەبژێردرێن
راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانی عێراق نامه‌ى بانگهێشتکردنى بۆ حه‌وت یاریزانى لاو ئاراسته کردووە کە دوانیان کوردن.
«قه‌حتان جسه‌یر»، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان نامه‌ى بانگهێشتکردنى بۆ حه‌وت یاریزانى لاو ئاراسته کرد تاوه‌کو په‌یوه‌ندى به مه‌شقه‌کانى هه‌ڵبژارده‌که‌وه بکه‌ن به مه‌به‌ستى ئاماده‌کارى بۆ پاڵه‌وانێتیی ئاسیاى داهاتوو .
سه‌رجه‌م یاریزانه‌کان ، له خوله‌کانى ئه‌وروپادان و بۆ یه‌که‌مجاره بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌که ده‌کرێن و له‌و حه‌وت یاریزانه ته‌نیا «عه‌لى حه‌مادى» یاریزانى «سوانزى سیتى» پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌یه و راهێنه‌ره عێراقیه‌که‌ش داواى له حکومه‌تى وڵاته‌که‌ى کردووه ئاسانکارى زوو به زوو بکه‌ن بۆ ته‌واوکردنى به‌ڵگه‌نامه بۆ یاریزانه‌کان .
ئە‌و یاریزانه بانگهێشتکراوانه ، دوو یاریزانى به ره‌گه‌ز کوردیان تێدایه که ئه‌وانیش «کاردۆ ئه‌فراسیب»ى یاریزانى «کریستاڵ پاڵاس» و «مه‌تین دیار سالح»ى یاریزانى یانه‌ى برۆندبى دانیمارکیه .