سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان:قەت ناھێڵم دوو ئیدارەیی دروست ببێت
سه‌فین کانه‌بى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژمانه‌وانى دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە،به هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵم دوو به‌ره‌کى و دوو ئیداره‌ى تۆپى دروست ببێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، سه‌فین کانه‌بى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەدا ره‌خنه‌ى له ئه‌ندامانى یه‌کێتییه‌که‌ى گرت که له نه‌بوونى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌کى به په‌له‌و بێسه‌ره‌و به‌ره‌و کاردانه‌وه‌یه‌کى خراپیان پێکهێنا .
سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى ھەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته روو کە، خۆى به دیکتاتۆر نازانێت و بریارى کۆتایى به هیچ شێوه‌یه‌ک لاى ئه‌و نییه‌و هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ته‌واوى ئه‌ندامانى یه‌کێتییه‌که کۆده‌بێته‌وه‌و بریارێک ده‌ده‌ن و هه‌موو شتێک روون ده‌بێته‌وه .
سه‌فین کانه‌بى وتیشى؛ من بەقسەی ھیچ کەسێک یانەیه‌ک ناکه‌م به یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م ، که‌س دانابه‌زێنم و که‌سیش سه‌رناخه‌م ئەگەر پێویست بێ کورسیەکەشمی لەسەر دادەنێم .