کانونی دوھەم 26, 2021 14:12 Asia/Tehran
  • کچە پاڵەوانەکەی ئێران لە سیربستانەوە ئۆلەمپیک لە بەشداریی خۆی ئاگادار دەکاتەوە

«فەرزانە فەسیحی» کچە پاڵەوانی بواری ڕاکردنی ئێران کە لە ئێستادا لە ئوردوی سیربستان بە سەر دەبات، بە سەرکەوتنەکانی ئۆلەمپیک لە بەشداری کردنی خۆی ئاگادار دەکاتەوە.

«فەرزانە فەسیحی» کە لە ئێستادا لە ئوردوی سیربستان بە سەر دەبات، لە کێبەرکێکانی نێوھۆڵی ئەم وڵاتە پلەی پاڵەوانەتیی بەخۆی تەرخان دا.

«فەسیحی» لەم کێبەرکێیەدا بە ڕەچەی ٧ خولەک و ٣٠ چرکە مەودایەکی ٦٠ مەتریی بڕی و بەمجۆرە توانی ناسناوی یەکەم بە خۆی تەرخان بدات.

ھەر لەو کێبەرکێیانەدا «سالومە کورا» لە سویسڕاوەو «میلانا تورنانیچ» لە سیربستانەوە بە ڕیز بە ٧ خولەک و ٣٠ چرکەو ٧ خولەک و ٣٤ چرکە پلەی دووھەم و سێھەمیان بە خۆیان تەرخان دا.

«فەسیحی» کە ھەوڵی دەستخستنی وەدمی بەشداری لە ئۆلەمپیک دەدات، لە کێبەرکێی یەکەمی خۆی دا لەو وڵاتە بە ڕەچەی ٧ خولەک و ٣٩ چرکە ببوو بە جێگری پاڵەوان.