زۆرانگری ئێرانی مەدالیای زێڕی پێشبڕێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیای بردەوە
نیسان 18, 2021 08:01 Asia/Tehran
زۆرانگری نیشتمانیی زۆرانی ئازادی ئێران مەدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیای بردەوە .
لە کێشی 97 کیلۆدا عەلی شەعبانی دوای حەسانەوە لە دەوری یەکەم ، لە دەوری دوھەم دا لە بەرامبەر مین ڤون سئو لە کۆریای باشوور بە ئەنجامی 11 بە سفر سەرکەوت و بەرەو قۆناغی پێش کۆتایی چوو .
شەعبانی لەم قۆناغەدا بە ئەنجامی دە بە سفر ساتیوارت کادیان لە ھیندستانی بەزاند و گەیشتە فیناڵ .
شەعبانی لە پێشبڕکێی فیناڵ دا بە ئەنجامی 132 بە 2 لە عەلیشیر یەرگالی لە کازاخستانی بردەوە و بە مەدالیای زێڕ گەیشت .