حوزه‌یران 23, 2021 17:02 Asia/Tehran
  • یەکەم نەشتەرگەریی ڕۆباتیک لە ڕێگای دوورەوە لە ئێراندا بە بەرھەمی «زانست بنەما» ئەنجامی گرت

یەکەم نەشتەرگەریی ڕۆباتیک لە ڕێگای دوورەوە لە ئێراندا بەکەڵک وەرگرتن لە ڕۆباتی زانست بنەمای نەشتەرگەریی سینا لە نەخۆشخانەی واوەپسپۆڕیی سینا لە سەر سەگێک ئەنجامی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نەشتەرگەریی ڕۆباتیکی لە ڕێگای دوورەوە ڕۆژی چوارشەممە بە ھۆی پزیشکێکی ئێرانی کە لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقامگیر بوو بۆ سەگێکی نەخۆش کە لەگەڵ ڕۆباتەکەدا لە نەخۆشخانەی سینا بوو ئەنجامی گرت. 

نەشتەرگەرییەکە «وازێکتۆمی» بوو کە لە ڕێگای کەناڵی سەتەلایتەوەو لە دوورایی حەوت کیلومەترەوە مسۆگەر کرا.

ئەم نەشتەرگەرییە بە ئامادە بوونی «سۆرێنا سەتتاری» یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری زانستی و تەکنیکی و سەعید سەرکار سەرۆکی توێژینگەی تەکنۆلۆژیاو کەرەستەی پێشکەوتووی پزیشکیی ئێران ئەنجامی گرت.

ڕۆباتی نەشتەرگەری سینا بە ناوی «ئەبو عەلی سینا» زانستوەری ناوداری ئێرانی ناودێری کراوەو لە ڕاستی دا دیزاینی ئەم ڕۆباتە ھاوئاستی ڕۆباتی «داڤینچی»یە کە لە ئەمریکادا دروست کراوە. شێوازی کارپێکردنی ئەم ڕۆباتە سیستێمێکی پێشکەوتەی نەشتەرگەری لە ڕێگای دوورەوەیە کە لە ڕێگای مانیتۆرو بە دوو مەچەکی ڕۆباتیکەوە ئەنجام دەگرێت.

لە نەشتەرگەری بە ھۆی ئەم ڕۆباتەوە ڕادەی زیان کەوتن لە شانە ساعەکانی لەش کەم دەبێتەوەو نەخۆش کەمتر توشی زەبرو لە جێ کەوتن و خوێن بەربوون دەبێت. ئەم دەزگایە بۆ نەشتەرگەریی زگ بەکار دەھێندرێت، بەڵام لە دنیادا بە زۆری بۆ نەشتەرگەخریی پرۆستات بەکاری دێنن.

سەرپەیڤ