تیمی ئێران بوو بە پاڵەوانی تێنسی ژێر 18 ساڵی جیھان
حوزهیران 19, 2022 16:43 Asia/Tehran
تۆڕی جیھانیی ژێر 18 ساڵی تێنس بە پاڵەوانەتی و جێگری پاڵەوانەتیی وەرزشکارانی ئێرانی کۆتایی ھات .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا، ئەم پاڵەوانێتییە کە لە ١١ی خەرمانان لە شاری کەرەج لە رۆژئاوای تاران بە بەشداریی یاریزانانی تێنسی ئێران، تورکیا، هیندستان، رووسیا، باشووری ئەفریقا و چین دەستی پێکرد، بە ناساندنی سەرەکیترین یارییەکانی تاک و دوو کەسی کۆتایی هات.
وەرزشکارانی ئێران لە بەشی تاکەکەسی کوڕان و کچانی تۆڕی جیهانیی خوار ١٨ ساڵ بەشدارییان کرد.