زۆرانگرانی تازەلاوی ئێران لە ئاسیادا بوونە دوھەم
حوزهیران 21, 2022 14:04 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی زۆرانبازیی تازەلاوانی ئێران هەشت میدالیای زێڕی ڕەنگاوڕەنگیان بەدەستهێنا و لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە قرقیزستان بوو بە پلەی دووەم.
پێشبڕکێکانی زۆرانبازیی لاوانی ئاسیا ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە لە شاری بیشکەکی قرقیزستان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە کۆتایی ئەم کێبەرکێیانەدا، هەڵبژاردەی ئێران دوو میدالیای زێڕ، ٤ زیو و دوو میدالیای برۆنز و ١٧٤ خاڵی بەدەستهێنا و بووە پلەی دووەم.
لە پاڵەوانێتی زۆرانبازی تازەلاوانی ئاسیادا قرقیزستان بە 182 خاڵ و کازاخستان بە 170 خاڵ پلەی یەکەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.