کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی عێراق دیاری‌کرا
یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق به‌فه‌رمی کاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ردوو یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی عێراقی دیاریکرد.
به بڕیاری یه‌کێتی تۆپی پێی عێراق، یه‌که‌م یاری قۆناغی پێش کۆتایی جامی عێراق له بیستوهه‌شتی ئه‌م مانگه‌و له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و کاره‌با له یاریگای ئۆڵۆمپی نه‌جه‌ف له کاتژمێر حه‌وتی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دووه‌م یاری قۆناغی پێش کۆتایش له هه‌مان ڕۆژ و له کاتژمێر ده‌ی شه‌و له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زه‌وراو که‌رخ له یاریگای شه‌عب له به‌غدا سازده‌کریت.
له هه‌ریه‌کێک له‌م دوو یاریه‌و له ئه‌گه‌ری یه‌کسان بوونی هه‌ردوو یانه له کاتی یاسایی، ڕاسته‌وخۆ په‌ناده‌برێت بۆ لێدانه‌کانی سزای یه‌کلایی که‌ره‌وه‌و براوه‌ی هه‌ردوو یاریش له یاری کۆتایی جامی عێراق به‌یه‌ک ده‌گه‌ن.
جێگای باسه له قۆناغی چاره‌گی کۆتایی دا، یانه‌ی زاخۆ به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی مه‌سافی باشووری برده‌وه‌و بۆ یه‌که‌مجار له مێژووی خۆی گه‌یشته قۆناغی پێش کۆتایی جامی عێراق.