ئێران پلەی دوھەمی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست ھێنا
حوزهیران 22, 2022 17:00 Asia/Tehran
تیمی نیشتمانیی پاوەرلیفتینگی ئێران بوو بە پلەی دووەم لە ئاسیا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی IRIB، تیمی نیشتمانیی پاوەرلیفتینگی ئێران بە ٤ وەرزشوان بەشداری لە ٣٦هەمین خولی پاڵەوانێتی ئاسیا لە هیندستان کردووە، ئێرانیش دوای هیندستانی میواندار بووە بە پلەی دووەم.
لە کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانەدا ئێران بە گشتی ٥ میدالیای زێڕ و ٤ زیو و ١ برۆنزی بەدەست هێنا، لەنێویاندا هەڵبژاردەی باڵای نیشتمانی بە ٤ وەرزشوان توانی ٢ میدالیای زێڕ و ١ زیو و ١ برۆنز بەدەست بهێنێت.
لە بەشی وەرزشکارە دێرینەکانیش ئێران ٢ میدالیای زێڕ و یەک میدالیای زیو و لە بەشی لاوان یەک میدالیای زیوی بردەوە .