ته‌مووز 02, 2022 15:17 Asia/Tehran
  • زانستوەرێکی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

پرۆفیسۆر موحەمەد ڕەزا ستارە، زانای فیزیا و مامۆستای ناوداری زانکۆ کۆچی دوایی کرد.

ئەمرۆ شەمە پرۆفیسۆر موحەمەد رەزا ستارە زانا و بلیمەتی ناوداری کورد و مامۆستای فیزیا لە نەخۆشخانەیەک لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ئەم زانا ناودارە بە هۆی رووداوی هاتوچو بریندارببوو و ماوەیەک لە نەخۆشخانە بوو.

پرۆفیسۆر ستارە خەڵکی بیجار و دکتۆرای فیزیای تیۆری بە یەکێک لە زانایانی شاری بیجار و پارێزگای کوردستان هەژمار دەکرا.

ئەم زانا بلیمەتە ١٤٢ وتایر لە بواری فیزیای تیۆریدا بڵاوکردبووەوە، لەوانە شەپۆلی کارۆموگناتیسی، گەردوونناسی فیزیای نوێ و هتد.