نادال گه‌یشته قۆناغی چواره‌می پاله‌وانێتی ویمبلدۆن
ته‌مووز 03, 2022 17:27 Asia/Tehran
له‌قۆناغی سێیه‌می پاله‌وانێتی ویمبلدۆن و له‌سه‌ر ئاستی پیاوان رافائیل نادالی ئیسپانی و لۆرینزۆ سۆنیجۆی ئیتالی روبه‌رووی یه‌کتری بوونه‌وه‌و نادال سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغی چواره‌می پاله‌وانێتیه‌کە.
نادالی پۆلینکراوی چواره‌می جیهانی له‌م یاریه‌دا زۆر به‌ئاسانی توانی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر رکابه‌ره‌که‌ی تۆمار بکات و به‌سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌که بووئه‌م یاریه دوو کاتژمێرو سێ خوله‌کی خایاند‌و ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌کان شه‌ش یه‌ک ، شه‌ش دوو ، شه‌ش چوار بوو به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش نادال خۆی گه‌یانده قۆناغی چواره‌م و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ل تێنسزانی هۆله‌ندی پۆتیک ڤان دی ئه‌نجام ده‌دات .