ته‌مووز 03, 2022 17:38 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتی جیهانیی تۆپی دەست ، گروپی ئێران لەگەڵ ئیسپانیا و شیلی و مۆنتینیگرۆ

ڕکابەرەکانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران لە قۆناغی سەرەتایی پێشبڕکێکانی جیهانی پۆڵەندا دیاری کران.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی تیروپشکی کێبڕکێی تۆپی دەستی پاڵەوانی جیهانی پیاوان ساڵی ٢٠٢٣ کە لە هۆڵی شارەوانی وارشۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی دەستی بەڕێوە چوو، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی دەستی ئێران لەگەڵ هەڵبژاردە نەتەوەییەکان لە گرووپی ئەی واتە ئیسپانیا و شیلی و مۆنتینیگرۆ ھاوگروپ بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ٢٨ەمین پاڵەوانێتی جیهانیی تۆپی دەستی پیاوان لە ١٢ تا ٢٩ی ژانویەی ٢٠٢٣ بەڕێوەدەچێت، کە بە هاوبەشی لەلایەن پۆڵەندا و سویدەوە میوانداری دەکرێت لە ٩ هۆڵ (٤ هۆڵ لە پۆڵەندا، ٥ هۆڵ لە سوید).