له‌خولی ئیتاڵیدا ئه‌مشه‌و ئه‌ی سی میلان میوانداری ئودێنێزێ ده‌کات
ئه‌مرۆ ڕکابه‌ریه‌کانی وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵیا ده‌ستپێده‌کات، له گه‌ڕی یه‌که‌می خوله‌که‌و له کاتژمێرو حه‌وت و سیی خوله‌کی ئێواره به کاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو میوانداری یانه‌ی ئودێنێزێ ده‌کات.
میلان به‌سه‌رپه‌رشتی ستێفانۆ پیۆلی ڕاهێنه‌ره‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆ پارێزگاریکردن له نازناوی کالچیۆ به بردنه‌وه ده‌ستپێبکات، له مێرکاتۆی هاوینه‌دا، میلان هه‌ریه‌ک له جونیۆر مێسیاسی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی کرۆتۆنێ و شارل دی کیتیل یاری به‌لجیکی و هێرشبه‌ری یانه‌ی کلۆب بروج و ئه‌لێساندرۆ فلۆرێنزی به‌رگریکاری یانه‌ی ڕۆماو دیڤۆک ئۆریگی به‌لجیکی و هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی گواسته‌وه ڕیزه‌کانی.
واش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕۆسۆنێری تا کۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێکی نوێی دیکه بۆ به‌هێزکردن و توندوتۆڵکردنی ڕیزه‌کانی بۆ ململانێکانی وه‌رزی نوێ واژووبکات، له یاریه‌کی دیکه‌ی هه‌فته‌ی یه‌که‌می خولی ئیتاڵیا‌و له کاتژمێر نۆ و چل‌وپێنج خوله‌کی ئه‌م شه‌و به‌کاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ئینته‌رمیلان خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می وه‌رزی ڕابردوو ده‌بێته میوانی یانه‌ی لیچی که له‌م وه‌رزه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕیزی یانه پله یه‌که‌کانی ئیتاڵیا .