ڕێگری کردن لە گەڕاندنەوەی لەوحەکانی هەخامەنشیی لە ئەمریکاوە بۆ ئێران
جێگری وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی لەوحەکانی هەخامەنشیی بۆ ئێران.
نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر لە تەختی جەمشید هەندێ لەوح دۆزرایەوە و بڕیار بوو ئەمریکییەکان بۆ ماوەی 3 ساڵ بە قەرز وەرانبگرن و بیگەڕێننەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو لەوحانە بە تەواوی نەگەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران.
بە وتەی ئیسنا، "عەلی دارابی"، بریکاری وەزیری میراتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و پیشە دەستییەکان، سەبارەت بە گەڕانەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە ئێستادا 13 دۆسیە هەڵپەسێردراوە، "سکاڵای یاسایی لەسەر هەندێکیان تۆمار کراوە، ساڵی رابردووش ( 2021) 27 قەڵەم گەڕێندرانەوە بۆ ئێران و لە ئێستادا گرنگترین دۆسیە ،گەڕانەوەی لەوحەکانی هەخامەنشیی (نزیکەی 17 هەزار لەوح)ە کە لە دەستی پەیمانگای شیکاگۆدان.