ئاب 15, 2022 14:22 Asia/Tehran
  • بردنەوەی یەکەمین میدالیای زێڕ لە مێژووی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێران

"سەیزادە ئێلهام حوسێنی" یەکەم میدالیای زێڕی مێژووی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی ئێرانی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی سەداوسیما؛ سەیزادە ئیلهام حوسێنی یەکەم میدالیای زێڕ لە مێژووی ئێرانی لە بەرزککردنەوەی قورسایی ژنان لە کێشی ٨١ کیلۆگرامی ئافرەتان لە پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی یارییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا بە دەست هێنا.

هەروەها لەم پاڵەوانێتییەدا سەیزادە ئیلهام حوسێنی دوو میدالیای برۆنزی لە دوو تەکان و بە گشتی بەدەستهێنا.

پێنجەمین قۆناغی یارییەکانی هاوپشتیی وڵاتانی ئیسلامی کە لە ٩ی ئاب (١٤ی گەلاوێژ) لە شاری قۆنیای تورکیا دەستی پێکرد، تا ١٨ی ئاب (٢٧یگەلاوێژ) بەردەوامە.

سەرپەیڤ