ئه‌یلوول 28, 2022 09:40 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بەرامبەر بە پاڵەوانی ئەفریقیا یەکسان ھاتنەوە

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووهەمین یاریی ئامادەکاریدا ڕووبەڕووی سێنێگالی پاڵەوانی ئەفریقیا بووەوەو یارییەکە بە ھەریەکەو گۆڵێک کۆتایی پێ ھات.

بەپێی راپۆرتی ئیرنا، گێمی یەکەمی یاریی ئامادەکاریی ئێران و سێنێگال بە بێ گۆڵ کۆتایی پێ ھات، بەڵام لە گێمی دووھەمدا، بە هەڵمەتی یەک لە دوای یەکی هەردووک هەڵبژاردەکە، سەرەتا هەڵبژاردەی سێنێگال دوای هەڵەیەکی «پوورعەلی گەنجی» گۆڵێکی تۆمارکرد، بەجۆرێک کە یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندیی سێنێگال بەردەوام کرا.

لە درێژەی ئەم یارییەدا هەڵبژاردەی ئێران لە خولەکی ٦٥دا بە پاسێکی «ئیحسان حاج سافی» و بە لێدانی سەری «سەردار ئازمون» گۆڵەکەی سێنێگالی سەندەوەو یارییەکە بوو بە ھاوتەریب.

ئەم یاریە لە کۆتایی ٩٠ خولەکدا بە ئەنجامی ١-١ بۆ هەردوو هەڵبژاردەکە بە یەکسانی کۆتایی هات.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران له یارییه ئاماده کارییەکانی پێشوویدا بەرامبەر ئۆرۆگوا به ئەنجامی 1-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

سەرپەیڤ