تشرینی یه‌که‌م 01, 2022 06:55 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران بۆ قۆناغی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

 هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران بە شکستهێنانی تایپەی چین سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەکانی ئاسیا مسۆگەر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی فوتساڵی ئێران شەوی هەینی لە دووهەمین یاریی خۆی لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2022 لەگەڵ هەڵبژاردەی تایپەی چینی بەرەوڕوو بووەوە و دواجار توانیان بە ئەنجامی 10:1 لە ڕکابەرەکەیان ببەنەوە.

ئێران بەم سەرکەوتنە خاڵێکی بەدەست هێنا و توانی مۆڵەتی ھەڵکشان  بۆ قۆناغی داهاتوو وەربگرێت.

لە گروپی سێیەمی دیکەی ئەم پێشبڕکێیەدا هەڵبژاردەی ئەندۆنیزیا بە راھێنانی  محەمەد هاشمزادە توانی بە ئەنجامی حەوت بەرامبەر بە دوو شکست بە لوبنان بهێنێت.

لە یاری پێشوویدا ئەندەنوسیا بە ئەنجامی 5-0 بەرامبەر ئێران دۆڕابوو. سبەینێ یەکشەممە، ئێران لە دوایین یاریی خۆی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی فوتساڵی ئاسیای ٢٠٢٢ لە کوێت ڕووبەڕووی لوبنان دەبێتەوە.