تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 15:51 Asia/Tehran
  • پاڵەوانییەتی ژنانی ئالیش کاری ئێران لە یارییەکانی جیهانیی کۆچەریدا

هەڵبژاردەی نیشتمانیی ژنانی ئالیش ( زۆرانبازی پشتێن) لە یارییەکانی جیهانیی کۆچەری لە تورکیا بە ١١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ پلەی کلاسیکی بردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا، کێبڕکێکانی زۆرانبازیی یارییەکانی کۆچەریی جیهانی لە شاری بورسای تورکیا بەڕێوە چوو و تیمی زۆرانبازیی ژنانی ئێران سێ میدالیای زێڕ، سێ زیو و ٥ برۆنزی لە بەشی زۆرانبازی کلاسیکی بردەوە.

هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی ژنانی ئێران له‌ پله‌ی باله‌ی ئازاددا پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا.

لە درێژەی پێشبڕکێکانی زۆرانبازیی کلاسیک و زۆرانبازیی ئازاد لە یارییەکانی جیهانیی کۆچەری لە شاری بورسای تورکیا، تیمی زۆرانبازی پیاوانی ئێران یەک میدالیای زیو و سێ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.