تشرینی دووه‌م 14, 2025 12:29 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی: ٢٥ وڵات لە ماوەی شەڕی غەززەدا نەوتییان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی دەهەنارد

ڕێکخراوێکی ناحکومی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە بیست و پێنج وڵات لە ماوەی شەڕی غەززە دا نەوتیان بۆ ڕژێمی زایۆنی دەهەنارد.

ڕێکخراوی ناحکومی چاودێری گواستنەوەی نەوت  لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند:  کۆماری ئازەربایجان و کازاخستان لە  سەدا 70ی ئەو نەوتە خاوەی کە ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی پێویستی   پێی بوو لە  یەکی نوامبری 2023 تا یەکی ئوکتوبری 2025 دابینیان  کردووە . ڕووسیا  یونان و ئەمریکا  لە سەرووی  پێڕستی وڵاتانی  بنێری  بەرهەمی  نەوتی پاڵێوراو  بۆ ڕژێمی زایۆنیین .ئەمریکا تاکە وڵاتێکە کە سووتەمەنی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دابین دەکات. ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی لەم ماوەیەدا سووتەمەنییان بۆ ڕژێمی زایۆنی دابین کردووە، بە تەواوی ئاگاداری  جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە  دژ بە فەلەستینییەکان بوون.  هاوکات  ڕۆژنامەی واڵ ستریت چاپی   ئەمەریکا ، باسی لەوە کردووە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بووە هۆی دامەزراندنی هێڵی گواستنەوەی چەک لە ئەمریکاوە بۆ ڕژێمی زایۆنی و ئەم هێڵە گواستنەوەیە تا ئێستاش چالاکە و بازرگانییەکی بەرچاوی بۆ کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا دروست کردووە. لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٣ەوە فرۆشی چەکی ئەمریکی بە ڕژێمی زایونیستی  زیادی کردووە و واشنگتۆنیش لەم ماوەیەدا ڕەزامەندی دەربڕیوە لە گەڵ دانی  زیاتر لە ٣٢ ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی دیکە بۆ ئەو  ڕژێمە . لە لایەکی دیکەوە، عەلائەدین ئەلبەتا، سەرۆکی شارەوانی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە،  باسی  لەناو چوونی  بە تەواوی  ڕووەکی  ئەو ناوچەیە کرد  و هۆشداریشی دا لە ڕوودانی کارەساتێکی ی ژینگەیی و تەندروستی لە سەرتاسەری غەززە. جەختیشی لەوە کردەوە کە زیاتر لە سەدا ٩٠ی ڕووەکی سەرتاسەری کەرتی غەززە بە تەواوی لەناوچوون. 

سەرپەیڤ