رێکخراوی نەتەوەکان شەھیدکرانی لاوی بیرکۆڵی فەلەستینیی بە کارەسات زانی
رێکخراوی نەتەوەکان تاوانکاریی رژێمی زایۆنیی لە شەھیدکردنی لاوی بیرکۆڵی فەلەستنیی لە شاری قودسی بە کارەساتێک زانی کە دەبێ پێشی پێ بگێردرێ .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئەنەدۆڵ ، نیکۆڵای مێلادینۆڤ رێکخەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە رۆژاوای ئاسیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسی : سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەیاد خەیری حیلاق ، گەنجی فەلەستینیی دەکەم کە رۆژی شەممە لە قودس شەھید کرا .
مێلادینۆڤ جەختی کردەوە ، ئەوە کارەساتێک بوو کە دەبوایە پێشی پێبگیردرێ .
رێکخەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان لە کاربەدەستانی ئیسراییلی ویست بە خێرایی لێکوڵینەوە لەمبارەوە دەست پێبکەن .
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی رۆژی شەممە ئەیاد خەیری حیلاق لاوی فەلەستینیی بیرکۆڵیان لە ناوچەی بابولئەسبات ھەڵکەوتوو لە بەشی کۆنی قودسی داگیرکراو بە گوللە کوشت .
رژێمی زایۆنی وێڕای دانپیاھێنان بە تەقەکردن لەم لاوە ، رایگەیاندووە ئەو گەنجە فەلەستینیە بێ چەک بووە .