حوزه‌یران 19, 2020 13:32 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئەردەن لەگەڵ سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین

وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە سەردانەکەی بۆ ڕامەڵڵا، نامەی «عەبدوڵڵای دووھەم»پاشای ئەم وڵاتەی ڕادەستی «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەیمەن سەفدی» وەزیری دەرەوەی ئەردەن ڕۆژی پێنج شەمە لە دیداڕی  لەگەڵ «مەحمود عەبباس» سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین سەبارەت بە دوایین ئاڵ و گۆڕە ئاسایشتی و سیاسییەکان وتووێژی کرد.

ئەم دیدارە لە چوارچێوەی ھەوڵی ئەردەن بۆ ڕاگرتنی بەرنامەکانی ڕژێمی زایونی بۆ لکاندئی سەرزەوینی زیاتر بە خاکی داگیرکراوی فەلەستینەوە ئەنجامی گرتووە.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەردەنیش لە بارەی ناوەڕۆکی نامەکەی «عەبدوڵڵای دووھەم»پاشای ئەم وڵاتە بۆ سەرۆکی پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ، ڕایگەیاندووە، ئەم ناومەیە لە چوارچێوەی ھاواھەنگی و ڕاوێژی بەردەوامی نێوان ھەردووک وڵات سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکانی ھاوپەیوەند بە کێشەی فەلەستین ناردراوە.

«عەبدوڵڵای دووھەم»پاشای ئەردەن پێشتر جەختی لەوە کردبووەوە کە ھەرچەشنە ھەنگاوێکی یەک لایەنەی ڕژێمی زایونی لە مەڕ داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا جێگای قەبووڵ نییە.

سەرپەیڤ