حوزه‌یران 19, 2020 13:44 Asia/Tehran
  • بانگێشتنی «بزوتنەوەی فەتح» بۆ بەرپاکردنی «خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕەیی»

«بزوتنەوەی فەتح» بە دەرکردنی بانگێشتننامەیەک داوای لە فەلەستینییەکان کرد کە بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ پیلانی داگیرکردنی کەرتی ڕۆژئاوا، «خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕەیی» بەڕێوە بەرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «سەما»، «ئوسامە قەواسمی» وتەبێژی «بزوتنەوەی فەتح» بە ڕاگەیاندنی ئەم بانگێشتنە، لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی خولی تازەی بەرنگاربوونەوەی تاوان و داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی پێی داگرت.

لە بەشێکی بانگێشتننامەکەی «بزوتنەوەی فەتح» دا ھاتووە: ئەی گەلی مەزن ڕابن و بۆ یارمەتی دانی خاکی نیشتیمانەکەتان لەگەڵ ئێمە دا لە «خۆپیشاندانی ڕۆژی توڕەیی» بە مەبەستی شەرمەزار کردنی سیاسەتی تاوانکارانەی ئیسرائیل بەشداری بکەن ھەتا بە بەرچاوی تەواوی جیھانەوە بە دەنگی بڵیند ھاوکار بکەین «نا بۆ دابڕکردن»، « نا بۆ سەودای پڕلەسەرشۆڕیی» و «بەڵێ بۆ قودس» وەک پێتەختی فەلەستین.

ڕژێمی زایونی بەنیازە لە مانگی ژوئیەوە بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بنووسێنێ بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە.

سەرپەیڤ