حوزه‌یران 21, 2020 10:15 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی غەززە لەدژی گەڵاڵەی رژیمی زایۆنی بۆ پەیوەست کردنی لێواری رۆژاوا

هەزاران کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بۆ ئیدانەکردنی گەڵاڵەی رژیمی زایۆنی سەبارەت بە پەیوەستکرانی سەرزەوینی زیاتر لە لێواری ڕۆژاوایی بە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و گەڵاڵەی "سەودای سەدە" خۆپێشاندانیان کرد.

 

بەپێی راپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین؛ هەزاران فەلەستینیی دانیشتووی ئۆردوگای جەبالیا لە باکوری کەرتی غەززە رۆژی شەممە بە دانی دروشمگەلێک، خوازیاری ئینتفازە و ڕاپەڕینی سەرتاسەریی جەماوەری بوون بۆ شکست پێدان بە گەڵاڵەکانی رژیمی زایۆنیی دوژمن.

موشیر مسری لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) و ئەندامی ئەنجومەنی یاسادانەرانی فەلەستین پێی داگرت؛ ئەگەر دوژمنی زایۆنی وادەزانێ لەسای سەرقاڵبوونی جیهان بە قەیرانە ناوخۆییەکان بەتایبەت قەیرانی جیهانیی کۆرۆنا، دەتوانێ "سەودای سەدە" جێ بەجێ بکا، تەواو لە هەڵەدایە.

مسیری بەڕاگەیاندنی پێبەندبوونی بەتەواوەتی بزووتنەوەی حەماس بە یەکگرتوویی نیشتمانی وەک بژارەیەکی ستراتژیک، جەختی کرد لەسەر ڕێککەوتنی هەموو گرووپ ولایەنە فەلەستینیەکان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکانی بەردەم پرسی فەلەستین.

بەرپرسانی رژیمی زایۆنی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە گەڵاڵەی پەیوەستکرانی بەشگەلێک لە لێواری رۆژاوایی بە ناوچە داگیرکراوەکان لە ژوولای داهاتوودا جێ بەجێ بکەن.

 

Characters: 286 ,Words: 40 ,Lines: 4

متن خبر